ئێمە بناسە

 


عمر محمود جلال
بەڕێوەبەر

بکالوریوس لە زانستی ئابووری
ئەزموونی زیاتر لە ٨ ساڵ لە بواری بازرگانی نێودەوڵەتی و هاوردەکردنی شتومەک لە وڵاتانی
صین، تورکیا، ئیمارات و ئێران

 


کۆمپانیای بی باو بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی/ بازرگانی
صین – تورکیا – ئیمارات – ئێران

 

لەگەڵ ئێمەدا پەرە بە کارەکەت بدە


جولیا
بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئیوو – صین

 

جێگەی متمانەی ئێوەدەبین لە بازاڕکردن لە وڵاتی صین

گەیاندنی بارەکانتان لە وڵاتی چین، ئیمارات و تورکیا بۆ عێراق و کوردستان بە ڕێگەی دەریایی و وشکانی وە هەروەها هاوکاریتان دەکەین لە:

-دۆزینەوەی سەرچاوە
-مامەڵە کردنی کڕین
-ناردنی پارە
-ئەنجامدانی دەربازکردنی گومرگی و مۆڵەتی هاوردەکردن و سەرجەم کارە پێویستەکان بۆ گەیاندنی کەل و پەلەکانتان بە گونجاوترین نرخ و کەمترین کات.

 

کڕینی کاڵا، کاری گومرگی و گواستنەوەی نێودەوڵەتی
صین – دبی – عێراق – ئێران

 

 کۆمپانیای بی باو بۆ بازرگانی گشتی / سنوردار

کۆمپانیای بی باو بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوەی کەلوپەل یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە ئیش دەکات لە بواری گواستنەوەی کەلوپەل لە صين و ئیمارات و تورکیا و ئەوروپا و دەوڵەتەکانی تری ئاسیا بۆ عێراق لەرێگای هەموو دەروازەکانەوە جا ئەو ڕێگایانە چ گومرگی کوردستان بێت یاخود ڕێگای ئاوی و وشکانی حکومەتی ناوەندی عێراق بێت.

کۆمپانیا بی باو چالاکیە بازرگانیەکانی لە کۆماری چینەوە دەست پێکردوە لە ساڵی ٢٠١٥ وە بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیەکان لە عێراق وە دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوو هەتا بریاری دا کە کۆمپانیایەک بکاتەوە بە ناوی خۆیەوە لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩ دا , هەروەها کۆمپانیا نوسینگەی تایبەتی خۆی هەیە لە ئێران ، نوسینگەی سەرەکی ئێستا لە سلێمانی یە ئەم نوسینگەیە ڕێنیشاندەرە و سەرپەرشتی ئیشەکانی بەشەکانی تری کۆمپانیا دەکات لە دەرەوەی کوردستان.

کۆمپانیای بی باو پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێک فەرمانبەری لێهاتوو لە بوارەکانی لۆجستیک و کار ڕێک خەر و وەرگرتن و خەزن کردن وە گواستنەوەی کەل و پەل ودەربازکردنی کەل و پەل لە گومرگ و گەیاندنی کەل و پەل بە باشترین ڕێگا وە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

ئـەم کۆمپانیایە هەڵدەستێت بەئاسانکاری کردن بۆ هەمووئەو بازرگان و کۆمپانیایانەی کەدەیانەوێ شتوومەک لە وڵاتەکانی صین و ئیمارات و تورکیا بکڕن وە بیگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ، کە خۆی دەبینێتەوە لەم چەن خاڵەدا :

  • دۆزینەوەی سەرچاوەی کڕینی کاڵای خوازراو وە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ فرۆشیارە نێودەوڵەتییەکان و زامنکردنی دڵنیای پێدان بە بازرگانە نێوخۆییەکان لەکاتی ئەنجامدانی ئەو مامەڵەیەدا ئەمەش لەڕێگەی ئۆفیسی کۆمپانیاوە دەکرێت لەو وڵاتەی کە شتوومەکەکەی لێ دەکڕێت بۆ نموونە کۆمپانیای ساوا ئۆفیسی هەیە لە وڵاتی صین بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو کاڵایانەی لەو وڵاتە دەکڕدرێـــت .

 

  • بەدواداچوون و ڕێکخستن و وەرگرتنی کاڵاکان وە کۆکردنەوە و بارکردنیان بەمەبەستی هەواردەکردن لەوڵاتی صینەوە و هاوردەکردنیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان .

 

  • ناردنی پارەی ئەو ئۆردەرانەی کەلە دەرەوەی وڵات دەیان کڕین ئەمەش بە ڕێگەی حەواڵەی نێودەوڵەتی جیاواز بەپێی جۆری کارەکە و ڕەچاوکردنی باری سەلامەتی و خۆدوور گرتن لە بلۆک بوونی پارە .

 

  • ئەنجامدانی کاری گوومرگی لە دەروازە ئاوی و وشکانی و ئاسمانیەکان ، وەرگرتنی مۆڵەتی هاوردەکردن بۆ ئەو کاڵایانەی کە پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەتە .  

لە بواری گەنجینەکردندا کۆمپانیای بی باو گەنجینەی تایبەتی خۆی هەیە بە ڕووبەری ٨٠٠ م لە سلێمانی وە لە شاری ئیو- صين بە ڕووبەری ١٠٠٠ م جگە لە ساحه‌ کراوەکان.

لەوکاتەوە کەداوامان لێکراوە کە دەبێت بەڵگەنامەی کوالیتی لە کاتی هاتنە ناوەوەی کەل و پەل لە ڕێی خاڵە سنوریەکانەوە لە هەموو عێراقدا پەیڕەویی بکرێت ، کۆمپانیاکەمان پێشەنگ بووە لە ئاراستەکردن و وریاکردنەوەی ئەو کەس و بەڵێندەرانەی کە کەل وپەل دەهێنن بۆ چۆنێتی بەدەست هێنانی بەڵگەنامەی کوالیتی لەو ووڵاتە بەرهەم هێنەرەکان و وە بوونی پەیوەندیەکی بەردەوام لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە تایبەتن بە کوالتی کەل و پەل بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکی بازرگانی لە ناوەوەی ووڵات.

لەم ساڵانەی ڕابردوودا کۆمپانیای بی باو هەماهەنگی کردووە لەگەڵ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکان لەسەر هەموو ئاستێک .. وە بەشداری کردووە لە هێنانی هەموو کەل و پەلێک کە یارمەتی دەر بووە لە بەرزکردنەوەی ژێرخانی ئابوری و بنیادنانەوەی کوردستان و عێراق بە هێنانی کەل و پەلە سەرەتایەکان بۆ کارگەکان وە بەشداری کردووە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە هاوردەکردنی کەرەستەکانی دروست کردنی هەیکەلی ئاسن و مادەی ڕوپۆش وە بۆڵت و زینک و وەبەرهێنانی تەواو بۆ ئامێرەکانی ئاو گەرم کردن(بۆیلەر) و هەیکلی پردە ئاسنەکان بۆ بارودۆخە لەناکاوەکان جۆری بیلی وە جۆرەکانی هێماکانی هاتوچۆ جگە لەمانە کەلوپەلی پێویستی ڕۆژانەی ماڵ وە قوماش و جلوبەرگ و کەل و پەلی ناو ماڵ و پارچەی یەدەگ بۆ ئوتومبێل و کارگەکان.

 

Be Bao Company